هەناردەی نەوتی ئێران لە چ ئاستێکە

0

نوچە-رۆیتەرز

بە پێی ئاماری ئیدارەی گومرکی چین، رێژەی هاوردەی نەوتی ئێران لە لایەن ئەم وڵاتەوە لە سەروبەندی گەڕی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران، لە دابەزیندایە.

بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی ئیدارەی گۆمرکی چین،هاوردەکردنی نەوتی ئێران لە لایەن چینەوە لە مانگی سێبتەمبەری رابردوو بە رێژەی ٣٤% دابەزیوە.

ئەم ئامارە نیشان دەدات، پەکین پابەندی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێرانە، لە کاتێکدا تەنها سێ رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی گەڕی دووەمی گەمارۆکان.

ئەم ئامارە، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١ی نۆڤەمبەر لە سەر پێگەی ئینتەرنێتی ئیدارەی گۆمرکی ئێران بڵاو بۆتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com