نوچە-العربیە
جەیمز فێری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا باس لە ئامادەکاری ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەم بارەوە دەڵێت، سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا سێ ئامانجی هەیە، شەڕی دژ بە داعش، دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سوریا و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی بە پێی بڕیاری ژماە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بژاردەکانی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانەی، جەیمز فێری دەڵێت، ئەمانە ئامانجی سیاسی، بەڵام ئیسرائیل بژاردەی سەربازی لە بەردەستدایە و هەڵ دەدات توانا سەربازییەکانی ئێران بکاتە ئامانج.
فێری جەخت دەکاتەوە، ئەمریکا لە نپلانیدایە ئێرانییەکان و میلیشیاکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە لە سوریا وەدەربنێ، بێجگە لەمەش دەبێ سەرجەم هێزە بیانیەکان و لەوانە روسیا،خاکی سوریا جێ بهێڵن