عیراق بڕیارێک لەبارەی نرخی نەوت دەدات

0

نوچە-سپۆتنیک

«ثامر الغضبان»، وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەکاتەوە نرخی ئێستای نەوتی خاو، نرخێکی دادپەروەرانەیە و عێراق وەک دووەمین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپیک، بە گوێرەی بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستیەکانی بازاڕی نەوت هەڵسوکەوت دەکات.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێشوازی کە کۆمپانیاکانی بیانی تایبەت بە کەرتی وزە دەکەین و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ جێگیربوونی بازاڕی نەوت دەدەین.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆبونەوەی داهاتووی ئۆپیک، کە بڕیارە لە مانگی دیسەمبەری داهاتوو بەڕێوە بچێت، «ثامر الغضبان» دەڵێت، نرخی نەوت لە ئێستادا دادپەروەرانەیە، بە پلەی یەکەم ئەوەی بە لامانەوە گرنگە، بەرژەوەندیەکانی عێراقە.

نەوت گرنگترین سەرچاوەی داهاتی عێراقە. ئەم وڵاتە لە هەوڵدایە تا ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی بەرهەمهێنانەی رۆژانەی خۆی بگەیێنێتە ٧ ملیۆن بەرمیل.

عێراق لە دوای سعودیە، گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک هەژمار دەکرێ و لە ئێستادا رۆژانە ٤.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕەکان دەکات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com