پەرلەمانتارانی خولی پێشوو، بەر لە موچەی خانەنشینی چەند وەردەگرن؟

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی جێبەجێبکرایە، هیچ پەرلەمانتارێک دوای خانەنشین بوونی ئەو ٤٨ ملیۆن دینارەی وەرنەدەگرت.

خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، بە دانیشتنی ماڵئاوایی کۆتایی بەدانیشتنەکانی خۆی هێنا و هەر ئەندام پەرلەمانێکیش، بە لە ٨٠% ی مووچەکەی خانەشین دەکرێت، لەگەڵ خانشین بوونیشی بڕیارە پارەی ٦ مانگ وەک ئیکرامییە وەربگرێت، کەبڕەکەی ٤٨ ملیۆن دینارە.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد ئیلخانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمانی، لەبارەی خانەنشین بوونی پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمان،  ڕایگەیاند” ئەگەر بەپێی سیستەمی کۆن بێت، هەر ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان، کە خانەنشین دەکرێت پارەی ٦مانگ ئیکرامییەی کارکردنی خۆی پێدەدرێت کە لەمووچەکانی بڕدراوە، بڕەکەی ٤٨ ملیۆن دینارە،  بەڵام تاکوئێستا دیار نییە ئەوە جێبە جێ دەکرێت یاخود نا”.

ئیلخانی ڕوونیشکیکردەوە، ئەمە تەنها بۆ پەرلەمانتار و پلەباڵاکان نییە، بەڵکو هەر فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێم کە خانەنشین دەکرێت پارەی ٦ مانگ ئیکرامییەی خۆی وەردەگرێت، کە لەماوەی کارکردنیدا لەمووچەکانی دەبڕدرا، پاش دەرچوونی لەفەرمانگە کەو خانەنشین بوونی پێیدەرێتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمانی ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو ڕێکخراو لایەنانەی دژی تێپەڕاندی پڕۆژەیاسایی چاکسازی بوونە لەپەرلەمانی کوردستانەوە، هەڵەیەکی گەورەیانکردووە، چونکە ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی جێبەجێبکرایە، ئێستا هیچ پەرلەمانتارێک ئەو  ٤٨ ملیۆنەی وەرنەدەگرت.  بارو دۆخی دارایی خەڵکیش لە ئێستا باشتردەبوو، پاشەکەوتی موچەش نەدەما.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com