نوچەنێت-نەشناڵ ئینترسێت
پێگەی نەشناڵ ئینترسێت لە یاداشتێکدا، بە ئاماژەکردن بە سەرکەوتنی ئێران لە پێکهێنانی رێکخرای حزبوڵڵای لوبنان لەم وڵاتە رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئێران خەریکی پێکهێنانی گروپێکی هاوشێەیە لە عێراق و سوریا.
لە درێژەی یاداشتەکەی ئەم پێگە رۆژئاواییەدا هاتووە: ئێران بۆ سەرخستنی بەرەکانی شەڕ لە سوریا، پێویستی بە هێزی سەربازی بیانی و لاوە شیعەکان هەیە.
ئەم هەوڵانەی ئێران لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کەمپەینی گوشارەکانی واشنتۆنی بۆ سەر ئێران توندتر کردۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گوتوویەتی، تا کاتێک هێزەکانی ئێرانی و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە لە سوریا چالاکن و بەردەوامن لە شەڕی بە وەکالەت. ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە ناکشێنێتەوە. ئەمەش بە ئاماژەیەکی بەهێز لە گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
هێزی بەسیجی ئێران، یەکێکە لەو گروپە میلیشیایانەی ئێران، کە کراوەتە ئامانجی گەمارۆکانی واشنتۆن.