یەکێتی ئەوروپا: دژی هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران دەوەستینەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئاگاداری هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران لە دانیمارکە و پشتیوانی خۆی لە سکالای دانیمارک دژ بە تاران دەکات.

مایا کوجیانچیچ، گوتەبێژی فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە لێدوانێکدا دەڵێت: یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پلانێکی تیرۆریستی ئێرانیەکان بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی گروپی الاحوازیە لە سەر خاکی دانیمارک، ئاگادار کراوەتەوە.

کوجیانچیچ، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بۆ دانیمارک، جەخت لە سەر ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوەی ورد لە چۆنیەتی ئەم رووداوە دەکاتەوە و دەشڵێت “ئیدانەی هەر هەوڵێک دەکەن، کە بیهەوێ مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە دروست بکات”.

ئەم دیپلۆماتکارەی یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە، کە چاوەڕێی وردەکاری و ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان دەکەن و دواتر هەڵوێستی خۆیان وەردەگرن.

گوتەبێژی مۆگرینی، ئاماژەی بە هەڕەشەی موشەکی ئێران و پشتیوانی کردنی تیرۆریزم و هەروەها پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کردووە و دەشڵێت “ئەم کردەوانەی ئێران جێێ نیگەرانین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com