ئەمریکا و ئێران گفتوگۆ دەکەن

0

نوچە-القدس العربی

وەزیری بەرگری قەتەر، ئەمڕۆ چوارشەممە،٣١ی ئۆکتۆبەر لە لێدوانێکدا رەتی کردەوە کە گرتنی داخستنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران، لە ژێر گوشاری ئەمریکادا بێت.

«خالد بن محمد العطیه»،جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری قەتەر، لە میانی بەشداریکردنی لە سمینارێکدا لە دۆحەی پایتەختی ئەم وڵاتە، گوتی، ئەمریکا سەبارەت بە داخستنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران، هیچ گوشار و هەڕەشەیەکی بۆ سەر قەتەر نەبووە.

وەزیری بەرگری قەتەر دەڵێت، پەیوەندییەکانی قەتەر و ئەمریکا ستراتیژی و لە سەر مەبنای رێزی بەرامبەرە.

«خالد بن محمد العطیه»، ئەوەشی خستە روو کە ئەمریکا ژیرتر لەوەیە، کە بیهەوێ لە گەڵ ئێران بەرەیەکی شەڕ بکاتەوە، چونکە لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە.

بە گوتەی وەزیری بەرگری قەتەر، چاوەڕوان دەکرێ ئەمریکا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران گرێ بداتەوە، بەڵام بە دروستی نازانێ کاتەکەی کەیە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com