نوچە-بازتاب
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا لە کۆتاییدا ناچار دەبی دەسەڵات جێ بهێڵێت. چونکە متمانەی لە دەست داوە.
جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانی گوتارێک لە ئەنستیتۆی ئاشتی لە واشنتۆن، گوتی، پێمانوایە ئەسەد دەبێ لە دەسەڵات دوور بکەوێتەوە.
بە گوتەی ماتیس، هەر هەڵبژاردنێکی کە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئێستای سوریا بەڕێوەبچێت، لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و خەڵکی سوریا جێی بایەخ نییە.
ماتیس پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزە خۆجێیەکانی سوریا دووبارە کردەوە و،، جەختی لە سەر پرۆسەی دانوستانەکانی جنێف کردەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، روسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ دەدات رەوەندی سوری بەرەو ئاستانا و سوچی ببات. هاوکات داواش دەکات کە مۆسکۆ پەیڕەوی و پشتیوانی لە رەوتی گفتوگۆکانی جنێف بکات