نوچە-ئاژانسەکان
گئیر پیردسۆن، دبلۆماتکاری نەرویجی، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەست بەکار بێت.
بڕیاری دانانی پیدرسۆن بۆ ئەم پۆستە، بە فەرمی لە لایەن ئەنتەنیۆ گوترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دراوە.
پیدرسۆن لە ئێستادا باڵیۆزی نەرویجە لە نەتەوەیەکگرتووەکان،
سەرچاوەکان با س لەوە دەکەن کە ناوبراو توانیویەتی، دەنگی متمانەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی مسۆگەر بکات.
پیدرسۆن لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر، جێگای دی مستۆرا دەگرێتەوە