نوچە-رۆیتەرز
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەمەنن.
مایک پەمپیۆ، لە راگەێنددراوێکدا دەڵێت، کاتی کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هاتووە. هێرشە موشەکییەکانی چەکدارە حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودیە و ئیمارات دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت. سعودیە و هاوپەیمانانیش دەبێ هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی یەمەن رابگرن.
مارتین گریفیت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، چەند رۆژ بەر لە ئێستا هیوای خواستووە تا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر، پرۆسەی گفتوگۆکان لە نێوان لایەنەکانی شەڕی یەمەن دەستپێبکات.