نەتەنیاهۆ و پوتین کۆدەبنەوە؟

0

نوچە-روسیاالیوم

کۆشکی کرملین رایگەیاند، سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پاریس کە بڕیارە ١١ی نۆڤەمبەر بەڕێوەبچێت. لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆنابێتەوە.

لە راگەێندراوی کۆشكی کرملین، ئاماژە بە- بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پاریس دراوە کە بە بۆنەی یادی سەد ساڵەی شەڕی یەکەمی جیهانی بەڕێوەدەچێت، جەخت کراوەیە کە هیچ دیدار و گفتوگۆیەک لە نێوان پوتین و نەتەنیاهۆ ئەنجام نادرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەی کرملین، لە کۆبوونەوەی پاریس پوتین تەنها لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبوو، پوتین و نەتەنیاهۆ لە پاریس کۆدەبنەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com