هێرشێکی تیرۆرستی ئێڕان پوچەڵکرایەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٣٠-١٠-٢٠١٨، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاشکرایکرد پاش پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆرستی ئێران بۆ هێرش لەو وڵاتە، باڵیۆزی خۆی لە تاران کشاندووەتەوە.

ئەندرس ساموئلسن، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە کاردانەوە بەو هەوڵەی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشیکی تیرۆریستی، لە هەواڵی ئەوە دایە، تاکوو یەکێتی ئەوروپا بە قەناعەت بگەیەنێت گەمارۆ نوێ لەدژی تاران بگرێتە بەر.

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕاشکاوانە کۆماری ئیسلامی بەوە تاوانبار کرد “پشت ئەو پلانەوەیە، بۆیە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران کشاندووەتەوە، چونکە وڵاتی ئێمە بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکات کەسانی سەر بە تۆڕی هەواڵگری ئێران لە دژی کەسانێک لە دانیمارک پیلان دابڕێژن”.

ئەندرس ساموئلسنئەوەشی ئاشکرا کردووە، هاوکات مورتەزا مورادیان باڵیۆزی ئێرانیان لە کۆپنهاک بانگ کردووەتە وەزارەتی دەرەوە و زۆر “ڕاشکاوانە و جددی” پێیان ڕاگەیاندووە، کە ئەم پرسە لەلای ئەوان زۆر گرنگە و بە هیچ جۆرێک قەبووڵ ناکرێت.

هاوکات لارس لوک ڕاسموس، سەرۆکوەزیری دانیمارک کاردانەوەیەکی توندی لە بەرانبەر ئەو پیلانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران نیشان دا و رایگەیاند، کە ئەم پرسە دەبەنە یەکێتی ئەوروپا.

لە بەرانبەردا بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو ڕووداوەی دانیمارک و گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی ڕەتکردەوە و ئاشکرای کردووە، ئەو تۆمەتانە “پیلانێکن لەلایەن دوژمنانەوە بۆ کاریگەری دانان لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا” کە دایان ڕشتووە.

پێشتر تۆڕی هەواڵگریی دانیمارک ڕای گەیاندبوو پۆلیسی ئەو وڵاتە هاوڵاتییەکی ئێرانی دانیمارکی دەستگیر کردووە، کە بەتەما بوون لەگەڵ تۆڕە هەواڵگرییەکانی ئێران کەسێکی دژبەری ئێران لەو وڵاتە تیرۆر بکەن.

ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، پاسپۆرتی نەرویجی پێ بووە و بەتەما بووە یەکێک لە سەرکردەکانی “بزووتنەوەی ئەلئەحواز” بەناوی حەبیب جەبەر، چالاکوانی سیاسی ئەهواز لە دانیمارک تیۆرۆ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com