نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا پێشوازی خۆی لە نێوەندگیری لایەنی دەرەکی سەبارەت بە کەرتی غەززە دەخاتە روو.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل پێشوازی لە دانوستان و گفتوگۆ لە گەڵ میسر و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات. بەو ئامانجەی کە رێگە لە کاولکاری و قەیرانی کەرتی غەززە بگرن.
ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان و میسر، لە هەوڵدان ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل پێکبهێنن، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کە بەردەوام بوونی شەڕ لە کەرتی غەززە ببێتە هۆی دەستپێکی شەڕی چوارەمی ئیسرائیل و حەماس لە ناوچەکە.
نەتەنیاهۆ جەخت دەکاتەوە، کە رێگە لە هاتنی هێزەکانی حەماس بۆ ناوچەکە دەگرن. هاوکات لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەردەوام دەبن.
کەرتی غەززە، بۆ ماوەی دە ساڵە کە بۆتە مەیدانی ململانێی سەربازی حەماس و ئیسرائیل.