نوچە-بلومبێرگ
پێگەیەکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، گوشاری خستۆتە سەر سعودیە تا کو هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن بخاتە گەڕ.
پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵێت، بە هۆی کێشە و ئاڵۆزییەکانی دوای کوژرانی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە وکاردانەوە جیهانییەکان بەرامبەر بەم رووداوە، ئیدارەی ئەمریکا بە توندی سعودیەی خستۆتە ژێر گوشار تاکو کۆتایی بە گەمارۆکانی سەر قەتەر بێنێ و پەیوەندییەکانی لە گەڵ دۆحە ئاسایی بکاتەوە.
ئیدارەی ترەمپ، هەروەها داوای لە سعودیە کردووە هەر چی زووتر کۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنێ.
بە پێی راپۆرتەکەی بلۆمبێرگ، ئیدارەی ئەمریکا گوشارێکی بێ وێنەی خستۆتە سەر ریاز بەئامانجی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سەربازی و سیاسی یەمەن..