نوچە-یۆرۆ نیوز
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، زیاتر لە ٥ هەزار سەرباز رەوانەی سنورەکانی مەکسیک دەکات. ئامانج لەم بڕیارە بەرەنگاربوونەوەی کاروانی پەنابەران و بەهێزکردنی باری ئەمنی سنورەکانی ئەمریکا و مەکسیکە.
بڕیارە ئەم هێزەی ئەمریکا، رێگە لە هاتنی هەزاران کۆچبەرێک بگرێت کە بە هۆی توندوتیژی، گەندەڵی و هەژارییەوە ئەمریکای ناوەندییان جێ هێشتووە و بە نیازن وەک پەنابەر لە ئەمریکا بمێننەوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، تاکو ئێستا ٨٠٠ سەربازی ئەم وڵاتە لە تەکساسەوە رەوانەی سنورەکانی مەکسیک کراون و بڕیارە هێزی سەربازی دیکەش لە کالیفۆنیرا و ئاریزۆنا رەوانەی شوێنی مەبەست بکرێن.
ناردنی ئەم ژمارە هێزە بۆ سنوورەکانی مەکسیک، ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ سیاسەتی توندتری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پرسی کۆچبەران و پەنابەرانەوە