کۆریای باشور داوایەک ئاراستەی واشنتۆن دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، داوا لە واشنتۆن دەکات  گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وڵاتەکەی نەگرێتەوە  ولەم بارەوە ئەمریکا نەرمی بەرامبەر بە سیئۆل بنوێنێ.

کان یکونگ، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ مایک پەمپیۆ، داوای لە واشنتۆن کردووە وڵاتەکەی شمولی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەکات.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کانگ کیونگ داوای لە پەمپیۆ کردووە لەپەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، واشنتۆن نەرمی بەرامبەر سیئۆل بنوێنێ، بە جۆرێک کە گەمارۆکان کۆمپانیاکانی کۆریای باشور نەگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرامبەر بەم داواکاریەی سیئۆل گوتوویەتی، داواکاریەکە تاوتوێ دەکات و دوابڕیاری لە سەر دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com