محەمەد جەواد زەریف، بڕیاری ئێران ئاشکرادەکات

0

نوچە-سی.بی.ئێس

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێس، جەخت دەکاتەوە کە گەمارۆکانی ئێران، کاریگەری بە سەر سیاسەتی ئێرانەوە نابێ و تاران ئامادە نییە سیاسەتی خۆی بگۆڕێ. واشنتۆن دەبێ لەمە تێبگات.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەم چاوپێکەوتنەدا دەڵێت، ئەمریکا  تووشبووی گەمارۆکانە و پێی وایە دەکرێ بەم رێگەوە هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێت.بە گوتەی زەریف، گەمارۆکان لە رووی ئابوورییەوەشوێندانەرن، بەڵام ناتوانن ببنە هۆی گۆڕینی سیاسەتی ئێڕان.

وەزیری دەرەوەی ئێران، بە کەناڵی سی بی ئێسی گوتووە، بڕیاری گەمارۆکان دەبنە گوشاری زیاتر بۆ سەر خەڵکی ئێران و بە ئەرکی خۆمان دەزانین ئەم گوشارانە کەم بکەینەوە، بەڵام ئامادە نین رێککەوتنی نوێ ئامادە بکەین.

زەریف رەتیدەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بە ئاسانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە و دەشڵێت، رێککەوتنی لەمە باشترمان دەست ناکەوێ و ئامادەش نین رێککەوتنی دیکە بکەین

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com