نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خەریکی هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی بژاردەکان سەبارەت بە دۆسیەی رۆژنامەنوسی سعودیە، جەمال خاشقچییە .
ئیدارەی ترەمپ، لە کاتێکدا دوایین هەڵوێست و کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە کوشتنی خاشقچی تاوتوێ دەکات، کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا لە توندترین لێدوانی خۆی سەبارەت بەم کەیسە گوتوویەتی، شازادەی جێنشینی سعودیە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە خاشقچی تێدا کوژراوە.
سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بە زووترین کات دوابڕیار و هەڵوێستی ئەمریکا رادەگەیەنن