نوچەنێت-سپۆتنیک
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەر، بە بڵاوکردنەوەی بەیانێک رایگەیاند، تا ئەو کاتەی، کە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی ناتۆ بەردەوام بێت، پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و ئەم رێکخراوە ئاسایی نابێتەوە.
کرملین هەروەها هۆشداری دەدات و دەڵێت: پێویستە ناتۆ هەر چی زووتر کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتی خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە مومکین نییە پەیوەندیەکانی لە گەڵ روسیا ئاسایی بێتەوە.
پێشتریش سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندووە، رادەی چالاکیە سەربازیەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی روسیا گەیشتۆتە ئاستێک، کە تەنانەت لە دوای شەڕی سارد بە دواوە، وێنەی نەبووە.
جێێ ئاماژەیە، لە رۆژانی رابردوودا، ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازی خۆی لە دوای شەڕی سارد دەستپێکردووە.