كێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە عادل عەبدولمەهدی چارەسەر دەکڕی؟

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کارنامەکەی عادل عەبدولمەهدی، کۆپی حکومەتەکانی پێش خۆیین، بەڵام ئەگەر ئیرادەی هەبێ دەتوانێ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات.

لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، چاویان بڕیوەتە حکومەتی داهاتووی عێراق و هەر لە سەرەتاوە بەشداری کارایان تێدا کردووە و پێیانوایە عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆی جیاوازی هەیە لەڕووی تێڕوانینی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم بە غدا. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆ بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک رایگەیاند: وەفدی پارتی دیمکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی پێش ٢-١٠-٢٠١٨، لە گەڵ دوو بەرەی ئیسڵاح و بینا کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتن هەبوو تەنیا واژۆ مابوو بۆ رێککەوتن لەسەر کۆمەڵکێک پرسی وەک، پێشمەرگە و ماددەی ١٤٠ و چەند بابەتێکی دیکە، بەڵام کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هاتەپێشەوە، وەفدی یەکێتی وازی لەو رێککەوتنە هێنا و عادل عەبدولمەهدی ـیش بەپەلە کارنامەکەی هێنا، کە کۆپی هەمان بەرنامەی حکومەتەکانی پێشووە. 

شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت، دەبوایە لە کارنامەی عەبدولمەهدی، بە چڕی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدای جێ بکرایەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم. گوتیشی “ئەگەر لە کارنامەکەشیدا هەبێ، بەڵام ئیرادەی چارەسەری نەبێ، وەک ئەوەی لە بەرنامەکەی عەبادی ـمان بینی و هیچی جێبەجێ نەکرد، کە چەند بڕگەیەکی تایبەت بوو بە هەرێم”.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەگەر لە بەرنامەکەشی باسی نەکردبێت، بەڵام ئیرادەی چارەسەرکردنی هەبێ دەتوانێ چارەسەری كێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com