بڕیارێکی مێرکل بەهای یۆرۆـی دابەزاند

0

نوچەنێت-دەیلی ئێکسپرێس

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی راوێژکاری ئەڵمانیا لە سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی مەسیحی ئەم وڵاتە، بەهای یۆرۆ دابەزی.

دوای ئەوەی، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩-١٠-٢٠١٨، ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا وازی لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی دیموکرات مەسیحی هێنا، بەهای یۆرۆ بە رێژەیەکی کەم دابەزی.

بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە پۆند دابەزی.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە مێرکل جارێکی دیکە ئامادا نابێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حیزبەکەی کاندید بکاتەوە.

سەرباری ئەوەی، کە مێرکل وازی لەم پۆستە هێناوە، بەڵام وەک راوێژکاری ئەڵمانیا درێژە بە کاروباری خۆی دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com