نوچەنێت
ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا، جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی گشتی پارتەكەی كاندید ناكاتەوە و دەستلەکاردەکێشێتەوە.
ئاژانسی دی پی ئەیی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ئەنگێلا مێركڵ، سەرۆكی گشتی پارتی یەكێتی كریستیان دیموكراتەكان، جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی گشتی پارتەكەی كاندید ناكاتەوە، كە بڕیارە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆ كاندیدنەكردنەوەی مێركڵ بەهۆی دابەزینی دەنگی پارتی یەكێتی كریستیانە دیموكراتەكان دێت لە هەڵبژاردنەكانی دوێنێ پارێزگای هێسندا، و ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی پارتەكەیدا بە فەرمی ئامادەیی دەربڕیووە، کە دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت. بەڵام بەپێی ئاژانسەكە ئەنگێلا مێركڵ، بەردەوام دەبێت لە پۆستەكەی وەكو راوێژكاری ئەڵمانیا.