نوچە-خەلیج ئۆنلاین
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، باس لە گفتوگۆ ودیداری نهێنی لە نێوان بەرپرسانی سعودیە و ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن، ئەم دوو لایەنە بۆ کڕینی سیستمی ئەمنی پێشکەوتوو- و ئاڵٶگٶری ئەزموونی سەربازی لە گفتوگۆدان.
بە گوێرەی زانیاریەکان، ریاز لە مانگی رابردووەوە بە نێوەندگیری لایەنێکی ئەوروپی لە گەڵ تەل ئەبیب، کەوتۆتە دانوستانەوە و بڕیارە رێککەوتنێکی سەربازی واژۆ بکەن.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، با س لە کڕینی سیستمی پێشکەوتووی هەواڵگری و زانیاری لە لایەن سعودیە دەکەن.
ئەم دیدار و گفتوگۆ داخراوانە لە پایتەختی ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی، لەوانە لەندەن و واشنتۆن ئەنجام دراوە