فڕۆکەیەک بە ١٨٨سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەندۆنێزیا، لە کاتی گەشتی ئاسمانی لە جاکارتاوە بەرەو دوورگەی سوماترا، کەوتە خوارەوە.

ئەم فڕۆکەیە، سەر بە کۆمپانیای لیون ئەیر بووە، بە ١٨٨ سەرنەشینەوە کەوتە خوارەوە.

گوتەبێژی ئیدارەی پشکنین و فریاکەوتنی ئەندۆنێزیا دەڵێت، فڕٶکەکە دوای ١٣ خولەک لە دەستپێکی گەشتەکەی کەوتۆتە خوارەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوە رایانگەیاند، هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ناڕوونە و ناکرێ باری تەندروستی سەرنشینەکان پشتڕاست بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com