نوچەنێت
بە هەوڵکەوت نییە کە جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا وەک کەسایەتی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بەشداری کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە دەبێت. کۆنفڕانسێک کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری بەڕێوەچوو. بە بێ ئەوەی بەحرەینی تێدا بەشدار بێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفڕانسە لە رووی فکرییەوە، ئامادەکارییە بۆ هاوپەیمانی ناوسراو بە”هاوپەیمانی ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” کە بە ناتۆی عەرەبی دەناسرێتەوە. هاوپەیمانییەک کە ساڵی رابردوو بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و بە ئامادەبوونی تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، ویڕای ئوردن و میسر پێکهات.
کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە لە راستیدا، خاڵی گۆڕانێکی دیکە بوو لە دیدار و گفتوگۆکانی لایەنی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، لەم کۆنفڕانسە تێکڕای بەشداربووان جەختیان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە رووی سەربازی، سیاسی و ئابورییەوە کردەوە.
کۆنفڕانسی گفتوگۆکانی مەنامە، پەردەی لە سەر دوو گۆڕانکاری سەرەکی هەڵدایەوە کە دەتوانن هەوێنی هاوپەیمانییەکی گەورە بن لە ناوچەکە، یەکەم: پەیوەندی ژێربەژێر وڵاتانی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دیپلۆماسی قەتەر کە لە لایەن ئەمریکاوە چاودێری دەکرێ، دووەم: بەیاننامەی عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بوو کە بە ئاشكرا رایگەیاند، دەوحە لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.
جەبیر ئاشکرای کرد، کە قەتەر بەشداری ئەو کۆبوونەوە داخراو و ئەمنیانە بووە کە ئەم دواییانە لە ریاز بەڕێوەچوو. ئەمەش تەنها دوو رۆژ دوای ئەوە دێ کە محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعوودیە لە کۆنفڕانسی داڤۆس، ئابووری قەتەری وەک بەردی بناغەی ئابووری بەهێزی ناوچەکە وەسف کرد.
لە لایەکی دیکەوە، پێدەچی ئیسرائیل وەک نۆیەمین ئەندامی ناتۆی عەرەبی بێتە کایەوە. لە ماوەی رابردوودا کار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی ناوچە کراوە و سەردانی شاندی ئیسرائیلی بۆ دەوحە و ئەبوزەبی و هەروەها سەردانەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ بۆ مەسقەت، دەکرێ وەک سەرەتایەک بۆ بەشداریکردنی ئیسرائیل لەم هاوپەیمانییە ستراتیژیە لێکبدرێتەوە.
لە سۆنگەیەکی دیکەوە، بەشداری ئیسرائیل لە کۆنفڕانسی مانگی جانیوەری کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە واشنتۆن بەرێوەبچێ، چاوەڕوانکراوە. کۆنفڕانسێک کە پێدەچێ ناتۆی عەرەبی بە فەرمی بناسێت. لەم رووەوە قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەمان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە جێێ سەرنجە کە گوتی، بوونی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واقعێكە و ئێمە وجیهان لەم واقعە تێدەگەین. کاتی ئەوە هاتووە کە وەک وڵاتانی دیکەی جیهان هەڵسوکەوت و رەفتاری لەگەڵ بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێنج شەممەی رابردوو سەردانی مەسقەتی کرد. ئەگەر بیهەوێ رۆژانی داهاتووش سەردانی ئەبوزەبی، مەنامە، دەوحە یان ریاز بکات، چیدی نابێتە پرسیار. لە ئێستادا ئێمە بینەری لەدایکبوونی هاوپەیمانییەکی نوێی ناوچەیین، کە پێدەچێ ئیسرائیل کۆڵەکە سەرەکییەکەی بێت. ئیسرائیلێک کە لە وڵاتانی دوژمن ببێتە وڵاتی دۆست و هاوپەیمان و لە دوارۆژدا بەرگری لە ئەندامانی ئەم هاوپەیمانێتیەکە بکات.
لە راستیدا ناتۆی عەرەبی بە مانای دەستپێکی ململانێیەکی نوێی ناوچەیی و لە سەرووی هەموویانەوە هاوپەیمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران