نوچە-الجزیرە
تورکیا بەڵگەنامەکانی پەیوەندیدار بە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی رەخنەگری سعودیە رادەستی ئەم وڵاتە دەکات.
سەردۆزگەری تورکیا دەڵێت، کۆی ئەو بەڵگەنامانەی کە لە میانی لێکۆڵینەوە وبەدواداچوون بۆ کەیسی خاشقچی کۆکراونەتەوە. رادەستی ریاز دەکرێن.
ئەنقەرە رایگەیاندووە، ناوی بکوژەکانی خاشقچیش رادەست دەکاتەوە و داوای لە سعودیە کردووە ئەو کەسانە رادەستی تورکیا بکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە،٢٩ی ئۆکتۆبەر سەردۆزگەرەکانی هەردوو وڵات کۆببنەوە و راپۆرتێکی ١٥٠ لاپەڕەیی ئەنقەرە رادەستی سعودیە، بکرێت