نوچە-المیادین
ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل، باس لە سەردانی وەزیری گواستنەوەوگەیاندنی ئەم وڵاتە بۆ دوبەی دەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل، بڕیارە سبەی(٢٩ی ئۆکتۆبەر) ایوب قرا، وەزیری گواستنەوەوگەیاندنی ئیسرائیل، سەردانی دوبەی بکات.
لەم رۆژانەدا بابەتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، کەوتۆتە رۆژەڤەوە.
وەزیری گواستنەوەوگەیاندنی ئیسرائیل، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئیمارات سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
ئەم وەزیرەی ئیسرائیل، بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی نوێنەرانی گواستنەوەوگەیاندن، کە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر لە دوبەی دەست پێدەکات ،سەردانی ئیمارات دەکات. کۆنفڕانسەکە بڕیارە تا ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر بەردەوام بێت.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، شاندێکی ٨ کەسی بە سەرۆکایەتی ئەم وەزیرەی ئیسرائیل بەشداری کۆنفڕانسەکە دەبن