نوچە-شەرقولئەوسەت
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٨ی ئۆکتۆبەر لە بابەتێکدا بە ناونیشانی شەڕی بێ دەنگ لە سەر جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق، ئاماژەی بە ململانێ و جیاوازی ناوخۆی بەرەی تورکمانی کردووە.
شەرقولئەوسەت، جەخت لە سەر دەستپێکردنی ئەم ناکۆکیانە کردۆتەوە ونووسیویەتی، ململانێیەکی نوێ سەبارەت بە پۆستی جێگری بەرهەم ساڵح لە ئارادایە. ئەم ململانێیەش لە شەڕێکی بێ دەنگ و خامۆش دەچێت.
لە راپۆرتەکەی شەرقولئەوسەتدا هاتووە، کۆمیسیۆنی شیعە هیچ ناکۆکییەکی لە هەڵبژاردنەوەی نوری مالیکی، سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری نییە.
بە گوتەی ئەندامێکی فراکسیۆنی سوننە، ناکۆکییەکی توند لە سەر پۆستی جێگری بەرهەم ساڵح لە نێوان ئەم پێکهاتەیە بوونی هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە جێگری دووەم و سێهەمی سەرۆککۆمار هەڵبژێردراون.
حسن توران، جێگری بەرەی تورکمانی بە شەرقولئەوسەتی گوتووە، ئەم بەرەیە لە ئێستادا کە وەک سێهەمین پێکهاتەی عێراقی لە دوای عەرەب و کورد هەژمار دەکرێ. هەوڵ دەدات کە ببێتە خاوەنی پۆستی جێگری سەرۆککۆمار.
بە گوتەی حسن توران، بەرهەم ساڵح و سەرانی دیکەی سیاسی عێراق ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە. بە تایبەتی کە بەرەی تورکمانی هیچ وەزارەتێکی بە دەستەوە نییە و ئەمەش بە مانای ململانێیەکی بێ دەنگ لە نێوان تورکمانە سونەکان و پێکهاتەی شیعەی عێراقی دێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت، ژمارەیەک لە سەرانی شیعەی عێراق خوازیاری پێدانی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بە -بەرەی تورکمانین.