نوچە-روسیاالیام
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی، لە میحوەری رۆژئاوای ئەنبار باس لە جێگیرکردنی هێزێکی حەشد لە سنورەکانی عێراق و سوریا دەکات.
قاسم مصلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەڵێت، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆیان لە سنورەکانی هاوبەشی عێراق و سوریا بەهێزتر دەکەن. هۆکارەکەشی کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتییە لە لایەن داعشەوە.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی گۆڕینی کەش و هەوا، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتی چڕتر کردۆتەوە. ئەمەش بۆشاییەکی ئەمنی لە سنورەکانی سوریا دروست کردووە.