هێرش کرایە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا دەڵێت،  لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، بە لانی کەمەوە ٦٨ کەس لە چەکدارانی ژێر پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی مافەکانی مرۆڤ، لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەی داعش، نزیکەی ١٠٠ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی بریندار بوونە و پێدەچێ رءژەی قوربانیان بەرز بێتەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ژێر پشتیوانی ئەمریکادان و لە شەڕی دژی داعش دەوری سەرەکییان هەبووە. زۆربەی ئەندامانی ئەم رێکخراوە لە هێزە کوردیەکانی سوریا پێکدین.

تاکو ئێستا هیچ ئاژانسێکی نێودەوڵەتی یان بەرپرسێکی فەرمی، ئەم راپۆرتەی پشتڕاست یان رەت نەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com