نوچە-فڕانس ٢٤
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، روسیا هیچ کات ناتوانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێی واشنتۆن بکات.
جەیمز ماتیس، مۆسکۆ و تاران وەک هۆکاری سەرەکی مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ناودەبات.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە گوتارێکدا کە لە کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە پێشکەشی کرد، جەختی کردەوە کە روسیا ناتوانێ بە رێگەی دەستوەردان لە شەڕی ناوخۆی سوریا، جێگای ئەمریکا پڕبکاتەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئامادەبوونی سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچە گەڕاندەوە بۆ پشتیوانی واشنتۆن لە هاوپەیمانانی و ئەم ئامادەبوونەی بە بەپرسانە وەسف کرد.