نوچە-ئانادۆڵ
کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەبارەت بە قەیرانی سوریا دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ شەممە،٢٧ی ئۆکتۆبەر، کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەرانی تورکیا، روسیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ئیستەنبوڵ دەست پێکرد کە تایبەتە بە قەیرانی سوریا.
کۆبوونەوەکە بە میوانداری تورکیا و بە ئامادەبوونی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر راگەیێندرابوو دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێ دەکرێ، لێکدانەوەی راپۆرتی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبونەوە دەبێت.