فەیسبووک ئێران سزا دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاندووە، ژمارەیەژک ئه‌كاونتی تایبەتی ئێرانی، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و پڕوپاگاندا داخستووە.

بە گوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبوک، ئەم ئەکاونتانە، کە لە لایەن بەکارهێنەرانی ئێرانەوە بەڕێوە دەچوون، بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارهێنەری ئەمریکی و بەریتانی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئەم ئەکاونتە تەزویرانە، کە لە ئێرانەوە چالاک بوونە، خۆیان وەک هەڵگری بیری لیبڕاڵیزمی ئەمریکا ناساندووە.

ناتانیل گلیجەر، سەرۆکی بەشی ئاسایشی سایبەری فەیسبوک جەخت دەکاتەوە، ٨٢ پەیج، گروپ و ئەکاونتی ئێرانی لە فەیسبوک و ئینستاگرام، خۆیان وەک هاوڵاتی بەریتانیا و ئەمریکا ناساندووە، هەر بۆیە بە تێکڕایان داخراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com