ئەمریکا و ئەوروپا هاوپەیمانییەکی نوێ پێکدێنن

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن خوازیاری پشتیوانی ئەوروپایە و ئامانج لەم داوایەش بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە بابەتی پشتیوانی ئێران لە حوسییەکانی یەمەن وەبیر دێنێتەوە و جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی لە یەمەن روودەدات ئەنجامی شەڕی بەوەکالەتی ئێرانە لە دژی سعودیە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەشڵێت: هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە کێشە دروستده‌كات، داوا لە هاوپەیمانانی ئەوروپی دەکەین بەرەوڕووی ئێران ببنەوە. هەموو جیهان دەبێ بزانێ، کە موشەکەکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر فڕۆکە بارهەڵگر و نەفەرهەڵگرەکانیش.

بە گوتەی پەمپیۆ، هەر راپۆرتێک سەبارەت بە ئێران بڵاو دەبێتەوە، تیادا جەخت لە سەر ئێران دەکرێتەوە وەک گەورەترین سپۆنسەری تیرۆریزم لە ئاستی جیهاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com