نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرچاوەکانی ئاگادار باس لە بڕیاری راگرتنی نەوتی کەرکوک لە لایەن بەغداوە دەکەن. ئەم بڕیارەی بەغدا بە ئاراستەی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران دێ.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە: بەغدا وەک پابەندبوونی بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە مانگی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک بۆ ئێران رادەگرێ.
سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە عێراق لە ئێستادا رۆژانە کەمتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک بە رێگەی تەنکەرەوە رەوانەی ئێران دەکات.