نوچهنێت: تایبهت
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەک کورد پشتیوانیمان لە عادل عەبدولمەهدی کردووە و بڕیارمانداوە لە حکومەتەکەیدا بەشدار بین.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێ عێراق، لە کارنامەی خۆی، کە دوێنێ چوارشەممە ٢٤-١٠-٢٠١٨، لە ١٢١ لاپەڕە خستیە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و دواتر بە دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، ١٤ وەزیر لە کابینەکەی هەڵبژێردران و پەسەندکردنی ئەو هەشت کاندیدەی، کە ماوە، دواخراوە بۆ رۆژی ٦-١١-٢٠١٨.
له لێدوانێكی تایبهت به نوچهنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق، لەبارەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقەوە رایگەیاند: نابێ پێش رووداوەکان بکەوین و چاوەڕێ بکەین، شێوازی کارکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ (عادل عەبدولمەهدی) چۆنە؛ وەک کورد پشتیوانیمان کردووە و بیارمانداوە لە حکومەتەکەیدا بەشدار بین.
شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە لە سی بۆ چوارمانگی یەکەمی دەسەڵاتی ناوبراو دەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی بەکەین. بە تایبەتی هەندێک پرسی بەپەلە هەیە و دەتوانێ رۆڵ ببینێ لە چاککردنی، وەک ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و هاوبەشی کردن لەو ناوچانە، ئیستحقاقاتی کورد، زیادکردنی ئەو پشکەی بۆ هەرێم دەێت (پشکی بودجە لە ١٢.٦٪ بۆ ١٧٪)، کە نادادپەروەرانەوەیە لە موازنەی فیدراڵی، بەدەستیەتی و ئەگەر ئەوانە ئەنجام بدات، دەکرێ هەڵسەنگاندنی باشی بۆ بکرێ ئەگەرنا هاوشێوەی ئەوانی دیکە دەبێ.