ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازی دەکات

0

نوچە-فڕانس پرێس

هێزەکانی ناتۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٥ی ئۆکتۆبەر گەورەترین مانۆڕی سەربازی خۆی  دەستپێکرد.

ئەم مانۆڕە سەربازیەی ناتۆ، لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی، بە گەورەترین مانۆڕ هەژمار دەکرێت کە ئەم رێکخراوە ئەنجام دابێت.

نیزکەی٥٠ هەزار کەس لە کۆی ٣١ وڵات تێیدا بەشدارن. ئامانج لەم مانۆڕە، بردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی ناتۆیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرش بۆ سەر هەر یەک لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆیە.

مۆسکۆ لە رۆژانی رابردووەوە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە سەربازییەی ناتۆ دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com