چین لە ئێستاوە لەسەر ئێرانی جێبەجێ دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

کۆمپانیاکانی نەوتی چین، کڕینی نەوتی ئێران لە مانگی نۆڤەمبەرەوە رادەگرن.

کۆمپانیای سینۆپک و کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین، رایانگەیاندووە، بە سەرنجدان بە دەستپێکی گەڕی دووەمی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران کە کەرتی نەوت دەکاتە ئامانج، چیدی ئامادە نین نەوت ئێران بکڕن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەکات، ئەم دوو کۆمپانیا زەبەلاحە چینیە، تاکو ئێستا بۆ کڕینی نەوتی ئێران لە مانگی نۆڤەمبەر هیچ سفارشێکیان نەکردووە.

گەمارۆ نەوتیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بڕیارە چواری نۆڤەمبەر دەست پێبکات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com