ترەمپ: ئێرانی جاران نەماوە

0

نوچەنێت-وۆڵ سترتی جۆرناڵ

سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆ لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئێرانەوە خستەڕوو.

دەقی تەواوی ئەم وتووێژە، کە لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاو بۆتەوە، چەند تەوەری جیاوازی لە خۆگرتووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆچوون و هەڵوێستی خۆی لەبارەوە خستۆتەڕوو.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: بە بەراورد لە گەڵ چەند ساڵی رابردوو، ئێران لە ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی لاوازە، بە تایبەت لە سوریا و لە یەمەن.

ترەمپ بە وۆڵ ستریت جۆرناڵی گوتووە، کۆتاییم بە رێککەوتنی ئەتۆمی هێنا، لێرە بەدواوە ئێران وڵاتەکەی جاران نەماوە، ئابووریەکەی لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە و نرخی تمەنی ئێڕان دابەزیوە. بەردەوام شارەکان-یش نائارام دەبن.

ترەمپ، جارێکی دیکە ئێرانی وەک گەورەترین سپۆنسەری تیرۆریزم لە جیهان ناوبرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com