نوچەنێت
ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕاسپێردراو، له پەرلەمانی عێراقدا، لە گوتەیەکیدا سوپاسی هه‌ریه‌ك له هاوپەیمانی سائیروون و فه‌تح و نه‌سر، هەروەها لیسته كوردستانییه‌كان، حیكمه، ئیسڵاح و بینا-ی كرد، كه سه‌رپشكیان كردووه، كابینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٤-١٠-٢٠١٨)، عه‌بدولمه‌هدى، له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه هه‌رچه‌نده كه‌سانێكی به‌توانا و لێهاتووی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ناوی خۆیان پێشكه‌ش كردووه، مافى خۆیانیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
عەبدولمەهدی جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه بڕیاریان داوه، تا به‌رنامه‌کەی كۆتایی نه‌یه‌ت، گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌كه‌ن. گوتیشی: “پۆستى جێگرانى سه‌رۆكوه‌زیرانمان، هه‌ڵوه‌شانده‌وه”.
عەبدولمەهدی هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌كه‌یدا، پۆستى بریكاره‌كان، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، ئه‌مشه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ى بدرێت.