فەرەنسا: بڕیاری  بەپەلە نادەین

0

نوچە-رۆیتەرز

فەرەنسا لە نوێترین هەڵوێستی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعودیە رایگەیاند، ئامادە نییە بڕیاری بە پەلە بدات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بارەی دۆسیەی جەمال خاشقچی، دەڵیت، پاریس نایەوێ سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعودیە، بڕیاری بەپەلە بدات.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، ئەگەر بڕیار بێت لە داهاتوودا بڕیارێک بدرێت. دەبێ بەڵگەمەند و بە گوێرەی بەرپرسیارێتی بێت، بەڵام کۆشكی ئەلیزێ بڕیاری پێشوەختە نادات.

سەرچاوەکە جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر رۆڵی ریاز لە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی بە پێێ بەڵگە بسەلمێندرێ، ئەوا پاریس سزای سعودیە دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com