نوچە-یۆرۆ نیوز
نووسینگەی سیاسەتی دەرەوەی کرملین دەڵێت، بۆ کۆبوونەوە و دیداری نێوان ڤلادمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا رێککەوتنی سەرەتایی کراوە.
بە گوێرەی بەیاننامەی کرملین، پوتین و ترەمپ بڕیارە ١١ی نۆڤەمبەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆببنەوە.
یوری ئۆشكاف، یاریدەدەری سیاسەتی دەرەوەی کرملین ئاشكرای کرد، ئەم رێککەوتنە لە میانی دیداری نێوان پوتین و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکادا کراوە کە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک کۆبوونەوە.
دوو لایەن رێککەوتن سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا، لە پەراوێزی یادی سەد ساڵەی کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی کۆبوونەوە .
ئۆشكاف راشیگەیاندووە، کە دیدارەکە دوو قۆڵی دەبێت.
سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا پێشتر و لە مانگی جونەی رابردوو لە شاری هێلسینی پایتەختی فینلەندا کۆبوونەوە.