نوچە-بی بی سی
ئەمریکا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سعودیە بۆ تۆمەتی پەیوەندییان بە کەیسی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنگاری رەخنەگری ئەم وڵاتە خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن هەنگاوی جددی بۆ سزادانی ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی خاشقچی هەڵگرتووە و یەکێک لەم بڕیارانە، هەڵوەشانەوەی ڤیزای چوونیان بۆ ئەمریکایە.
پەمپیۆ بە میدیاکانی راگەیاندووە، بەهۆی پەیوەندییان بە دۆسیەی خاشقچی، چەندین بەرپرسی باڵای سعودیەمان لە پۆست و وەزارەتەکانی وەک هەواڵگری، پاشایەتی، وەزارەتی دەرەوە و چەند وەزارەتێکی دیکە دیاریکردووە.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەم کەسانە ناویان دەخرێتە لیستی گەمارۆکانی سعودیەوە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی جەخت دەکاتەوە، ئەم سزایانە کە دیاری کراون، هەنگاوی کۆتایی واشنتۆن نییە و ئێمە هەنگاوی زیاتر لەم بارەوە دەنێین.