نوچە-رادیۆ ئەڵمانیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەو هاووڵاتیانەی کە بە نیازی گەشت و سەردانی تورکیان ئاگاداری کردۆتەوە و دەڵێت، دەبێ لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وشیار بن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی لە دۆخی ئازادی ڕا دەربڕین و ئازادی راگەیاننەکان لە تورکیا گرتووە و داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە، ئەگەر بە نیازن بۆ ماوەیەکی زۆر لە تورکیا بمێننەوە، تا پێیان دەکرێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کارنەهێنن.
لە راگەێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رەخنە لە دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێی تورکیا گیراوە .
راگەیێندراوەکە هەروەها دەڵێت، هاووڵاتیانی ئەڵـمانیا لە کۆبوونەوە و میتینگی نایاسایی خۆیان بە دوور بگرن.
پێشتریش ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان سەبارەت بە گەشتی هاووڵاتیانی خۆیان بۆ تورکیا، هۆشدارییان داوە و جەختیان کردۆتەوە کە بەرنامەی سەردانەکانیان بۆ ئەم وڵاتە هەڵبوەشێننەوە.