جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەم لایەنە دەبێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی پۆستە باڵاکان لە بەغدا بۆ کورد و دیاری کردنی کاندیدەکان تائێستا دیار نییە. دەشڵێت “جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کورد دەبێت”.

بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا کارنامەی دابەشکردنی وەزارەتەکان بەم شێوەیەیە: ١٢ وەزارەت بۆ شیعەکان، شەش وەزارەت بۆ سوننە، سێ وەزارەت بۆ کورد و وەزارەتێکیش بۆ پێکھاتەکانی دیکە، لە وەزارەتە سیادییەکانیش وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ شیعە، دارایی بۆ کورد و بەرگریی بۆ سوننە دیاریکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان ئەلدووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی دابەشکردنی پۆستە باڵاکانی عێڕاق رایگەیاند: ژمارەی پۆستە باڵاکان لە بەغدا بۆ کورد و دیاری کردنی کاندیدەکان تائێستا دیار نییە، لەبەر ئەوەی دەبێ کارنامەی حکومەتی داهاتوو ئاشکرا بکرێ لە پەرلەمان و لە گەڵ ئەو پۆستانەی بەر کورد کەوتوون، ئەو کات بڕیار دەدرێت.

شێروان ئەلدووبەردانی دەشڵێت، ئەگەری هەیە پۆستەکان سێ وەزارەت لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کورد بێت. دەشڵێت “بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن جێگری سەرۆکوەزیران بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەر دەدات و هەروەها رەچاوی یەکڕیزی ناوماڵی کوردیش دەکرێت، چونکە بەردەوام داوامانکردووە پێکەوە هاوهەڵوێست بین “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com