نوچە-یۆرۆ نیوز
یەکێتی ئەوروپا، خوازیاری گوشاری زیاتر بۆ سەر سعودیە-یە و رایگەیاندووە دەبێ ئەم وڵاتە لە بارەی دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی روونکردنەوەی زیاتری هەبێت.
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا داوای لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کردووە بۆ سزادانی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دادگایی کردنی بکوژانی خاشقچی، گوشاری زیاتر بخاتە سەر ریاز.
مۆگرینی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بۆ ئەوروپیەکان گرنگە وەڵامێکی روون و تەواو سەبارەت بە چۆنێتی و هۆکارەکانی کوژرانی خاشقچی وەربگرن.