عێراق داوایەک ئاراستەی واشنتۆن دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی لە شەڕی دژی تیرۆر پشتیوانی ئێرانی لە گەڵ بووە و پەیوەندییەکانی بەغدا و تارانیش هاوسەنگە.

ئەحمەد مەحجوب، گوتەىیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، سەرباری سیاسەتی بەغدا تەوەری و دوور بوونی وڵاتەکەی لە سیاسەتی میحوەر و ریزبەندیە دەرەکییەکان، لەگەڵ تاران پەیوەندییەکی ئاسایی هەیە.

مەحجوب لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتینیکی روسی دەڵێت، بێلایەنی عێراق لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، نەرێنی نییە بەڵکو ئەرێنییە و لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییەکاندایە و شوێندانەریشی بە سەر رووداوەکانەوە هەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ئاشکراشی کرد، کە بەغدا بە نیازە لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، داوا لە ئەمریکا بکات عێراق بەر ئەم گەمارۆیانە نەکەوێ.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەروەها ئیدانەی سیاسەتی ئاوی تاران و ئەنقەرەی کرد و ئەم سیاسەتەی بە خراپ وەسف کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com