سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی خرانە لیستی تیرۆرەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

هەردوو- وڵاتی سعودیە و بەحرەین، ئەمڕۆ سێ شەممە،٢٣ی ئۆکتۆبەر لە بڕیارێکدا سوپای پاسدارانی ئێران وفەرماندەی سوپای قودسی ئەم وڵاتەیان خستە لیستی تیرۆرەوە.

سعودیە و بەحرەین هۆکاری ئەم بڕیارەیان، بۆ کردەوەی تیرۆریستی و کاری تێکدەرانەی ئەم سوپایە و فەرماندەی سوپای قودس لە ناوچەکە، گەڕاندۆتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوی سعودیە و بەحرەیندا هاتووە، قاسم سولەیمانی، حامید عەبدوڵڵاهی و عەبدولرەزا شەهلایی، بە هۆی پشتیوانی داراییان لە چالاکییە تیرۆریستیەکانی ئێران لە ناوچەکە، دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە .

بەیاننامەکەی سعودیە و بەحرەین، ئێرانی وەک گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ناوچەکە وەسف کردووە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com