نوچەنێت: تایبەت
رۆژی دووشەممە ٢٢-١٠-٢٠١٨، گروپێکی حەشدی شەعبی پەلاماری دادگایەکی موسڵیاندا و بەرپرسێکی پارتی-یش لە موسڵ دەڵێت “ئەو میلیشیایەی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، له‌لایه‌ن برایه‌كی په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك سەرپەرشتی دەکرێت”.
ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كانى و تۆڕەکۆمەڵایەتییە عێراقییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا میلیشیایه‌كی سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر دادگایه‌كی شارى موسڵ.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی هێرشکردنە سەر دادگای موسڵ رایگەیاند: میلیشیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، كه له‌لایه‌ن برایه‌كی په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك، حه‌نین قه‌دۆ، له‌سه‌ر لیستى فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامری، سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، چوونه‌ته سه‌ر دادگایه‌كى شارى موسڵ.
سەعید مەمۆزینی ئاماژەبەوەدەدات، کە به‌پێی یاداشتێكى فه‌رمانى گرتن، كه میدیا عێراقییه‌كانیش بڵاوکراوەتەوە، دادگا بڕیارى داوه به گرتنى “وه‌عد مه‌حموود ئه‌حمه‌د قه‌دۆ”، فه‌رمانده‌ى لیواى ٣٠ی سه‌ر به میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى پاڵپشتكراو له لایه‌ن حه‌نین قه‌دۆ، په‌رله‌مانتارى لیستى فه‌تح، به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامرى.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فه‌رمانه‌كه به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوان به‌پێی ماده‌ى ٢٢٦ له یاسای سزادانى عێراقی، ده‌ركراوه و داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن.