نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، بە هۆی ناڕوونی کەیسی جەماڵ جاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە، ئامادە نییە بەشداری لە کۆنفرانسی ریاز بکات.
منوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا راشیگەیاندووە، سەبارەت بە گەمارۆ نەوتیەکانی سەر ئێران، سەردانی سعودیە دەکات و پرسی ئێران لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سعودیە تاوتوێ دەکات.
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا گوتیشی: هیچ هۆکارێک بۆ قەرەبووکردنی کەمی نەوت لە بازارەکان لە لایەن سعودیە نابینێ، بە تایبەت، کە ئەمریکا پێداگرە لە سەر کەم کردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران بە هۆی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە.
منوچین گوتیشی، بەر لە سەردانەکەی بۆ سعودیە، لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، تاکوو پەیامی دۆناڵد ترەمپ، بگەیێنێتە بەرپرسانی سعودیە.